Jump to content

گاڵتە و گەپ

From Wikisource
گاڵتە و گەپ (1950)
by پیرەمێرد
306240گاڵتە و گەپ1950پیرەمێرد
پیاوێک بوو ناوی مەلا سێ پارە بوو دەستە پاچە و مانگر و پەتیارە بوو
خەڵک وتی با دانەنیشێ وا بەتاڵ هێنایان کردیان بە مامۆستای مناڵ
ئافرەتێکی بوو کەتەی چل شوو کەرە دەمشڕ و تەڕپیر و پەردە لابەرە
چۆپیکێشی ڕەشبەڵەک، بەربووکی بووک دڵ بەجێهێنەر بە مەکر و نووکەنووک
چل قڕانی بوو بە مامانی و خەڵات بۆ مەلا ئەیدا بە کەر کاروان بکات
پارەکەی وەرگرت مەلا، ڕووی کردە شار دای بە گوێدرێژێکی ڕەختەی خەرجی بار
هاتەوە هەوساری بەستە قۆڵی خۆی سێ کەسی چوختی بەپیلان کەوتنە دووی
هات یەکێکیان کەوتە لنگە و چەند و چۆ تا مەلا یەکجاری غافڵ بێ لە خۆ
دووهەمین ڕەشمەی لەسەر کەر کردەوە خستیە سەر خۆی لەنگەری بۆ گرتەوە
هەر بە پێ و دانی کەرە هەنگاوی نا تا ئەوی تر هات کەری بردە پەنا
سێهەمین گوێدرێژەکەی دوور خستەوە کەر برا هێشتا مەلا ئەیڕستەوە
پیاوەکەی بووبوو بە کەر خۆی ڕاتەکان ڕەشمەکەی خۆی گرت و هەوساری پسان
کاک مەلا ئەوسایە ئاوڕی دایەوە چاوی کەوت بەو پیاوە هەڵوێستایەوە
بانگی کرد: من تۆم کڕی کەر بووی کەچی ئێستە وا دوو پێت هەیە و لە پیاو ئەچی
پێی وت: ئینسانم، بەڵام زۆر توندخووم شێت و نادان بووم بەگژ دایکما ئەچووم
ڕۆژێک لێم دابوو، دۆعای کرد بووم بە کەر چەند لە ژێر باری گرانا بردمە سەر
ئێستە چاوی کەوت بە من ڕەحمی بزووت وا دۆعای کرد بووم بە پیاو لووت و بزووت
باوەڕی پێ کرد وتی: لاچۆ بڕۆ قەت بە عەقڵی خۆت مەبە ئیتر خەڕۆ
خۆیشی چوو بۆ دێ قسەی گێڕایەوە کەوتە دەم خەڵکی کە دەنگی دایەوە
خەڵک لە لایان خۆش بوو باربووی بۆ کرا پارەیەکی زۆرتری بۆ ڕێک خرا
هاتەوە بازاڕ کە کەر بکڕێتەوە تێفکری عەینی کەرە بۆی دێتەوە
چوو بە گوێیا وت بە سرپە و لۆمەوە ئەو گووەی خواردووتە من نایخۆمەوە

1939/06/15


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).