Jump to content

گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە

From Wikisource
گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە (1950)
by پیرەمێرد
305343گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە1950پیرەمێرد
گاڵتەی مناڵان هاتەوە کایە بۆ مقۆ مقۆ، بوو بە سەرمایە
وا بە یاری کۆن گاڵتە پێک ئەکەین لێمان زویر مەبن ناوی کەس نابەین
بە «گەنم گەنم» گەوج تێدەکەوێ بەڵام «ڕێوی چوو» سیخورمەی دەوێ
«ئاشە تەندوورە»ی زەمانە وایە هەرچی کە سوار بێ شەقی لە دوایە
لەبەر چەپۆکان زۆر جل خوار بووە «بابی بابی»یە وا کەر سوار بووە
نانی خۆت بجوو وەرکەوە لەوێ کڵاو بفڕێنی خەڵک دووت ئەکەوێ
لە «سنگەوباز»دا ئەبێ دواکەوی کە بووی بە خەلفە هەر تێدەکەوی
کەس ناڵێ حەمام بە فوو گەرم ئەبێ بە «پشت لێدانە» کۆڵنج نەرم ئەبێ
ئەگەر «قاڕنەتۆپ» تەواو بزانی لە«قەلوشار»دا وەستای چوار نانی
هیچ کەس بۆ «سێ باز» هێزی نەماوە ئێستا «کەوشەکی عاڕەبی» باوە
بەخوێندەواری کار نایەتە گیر مدیریی بووە بە «میروگزیر»
«پەنای بێدەنگ»ە تووڕەیی نابێ ئەگەر سەد گوێچکەی تیا ڕاکێشرابێ
بو بێ ئابڕوو زۆر چشت موباحە ئەوی بێدەنگە «کۆلکی مزراحە»
بە گوریسی خەڵک ئەچین بۆ داران ئەڵێی، نە بامان دیوە، نە باران
خوێن پەڕیە سەرت لووتت ئەپژێ کاسە کە پڕ بوو ئەوسا دەڕژێ

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 372
1933/08/03


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).