Jump to content

گاڵتەی بەڕاست

From Wikisource
گاڵتەی بەڕاست (1950)
by پیرەمێرد
306235گاڵتەی بەڕاست1950پیرەمێرد
خدر بوو پیاوی حەسەن ئەفەندی کەس پێی نەئەوت «کەرت بە چەندی»
کوێخا دەرگا بوو جێی خواجانشین فەرەنجی پۆش بوو زستان و هاوین
ڕەنجبەری مالیک ڕۆژێک نەخۆش کەوت ناچار ئەو ڕۆژە بێگاری بەرکەوت
پێنج کەری ئەبرد بۆ دێی کەڵەکن کە لەسەر خەرمان کای بۆ دابگرن
لەڕێ خۆی سواری یەکێکیان بووبوو کە ئەیژماردن هەر چواریان مابوو
وتی: ئای خۆ من، پێنج کەرم پێ بوو!! وا چواریان دیارە ئەوی تر کوێ چوو؟
ڕوانی بۆ دواوە، هیچ دیار نەبوو گەڕایەوە لای کەران زوو بە زوو
کە تەماشای کرد پێنج کەر تەواوە لەم فەن و فێڵە سەری سوڕ ماوە
زۆر ماندوو بووبوو دیسان سوار بووەوە لە بەرەوژێرە سەرەوخوار بووەوە
دیسان کە ڕوانی کەر چواریان ماوە گریا وتی: من چیم لێ قەوماوە
خۆی خستە خوارێ بە دوعا و نزا ئەپاڕایەوە لە بارەگای خوا
دوعای گیرا بوو ڕوانی کەر پێنجە ڕزگاری بووبوو لەم دەرد و ڕەنجە
ئیتر نەیتوانی بڕوات بە پێیان خۆی هەڵدایە سەر کەرێکی تریان
دووبارە بەزمی لێ هاتەوە دی وتی: ئەمجارە کەرە گورگ خواردی
هەروا لێی خوڕی گەییە نیوەڕێ بەرەو پیری هات خلەی کوێخادێ
بانگی کرد: کوێخا لە دەورت گەڕێم لە کوێ خوا وا تۆی هێنایە سەر ڕێم
ئەمڕۆ جنۆکە گاڵتەم پێ ئەکەن جارێ کەرێکم ئەدزن و ئەیبەن
وتی: خدر ئاغا چەند کەرت پێ بوو؟ چەندەیان ماون و چەندت لەکیس چوو؟
وتی: پێنج کەرم هێنابوو لە شار کە ئەیژمێرم هاتۆتە سەر چوار
کوێخا تێگەیشت کە گونی و گیزەر لێک ناکاتەوە کابرای قوڕ بەسەر
ئەو کەرەی کەوا خۆی سواری بووە چونکە نایبینێ لە بیری چووە
وتی: دابەزە هەی بەندەی بێ غەش پێنجی بۆ ژمارد خۆشی کرد بە شەش

1939


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).