Jump to content

کە ڕۆژێ شەرع و دینم دی ئەگریان

From Wikisource
کە ڕۆژێ شەرع و دینم دی ئەگریان (1969)
by سابیری
306590کە ڕۆژێ شەرع و دینم دی ئەگریان1969سابیری
کە ڕۆژێ شەرع و دینم دی ئەگریان بە هەردوو دەستە بەربووبوونە سەریان
لە تەئسیراتی شین و باوەکەڕۆیان برینی قەلب و ئازاری جگەریان
وتم چیتان بەسەر هات ئەی عەزیزان نەمابوو قووەتی سەمع و بەسەریان
خولاسە تێگەیشتم ماجەرایان بەجارێ قەلب و جەرگم بوونە بریان
کە وتیان ماتەمی شێخ و مەلایە هەتیو ماوین و بێ خاوەن وە عوریان
ئەوانە کۆڵەکە و فانووسی دین بوون لە دونیادا نەما شوێن و ئەسەریان
عوموومەن مونکیری سادات و دەروێش خسووسەن جێنشینی پێغەمبەریان
وتم فەرموو شەوێ میوانی من بن دەسم هاویشتە سەر ئەستۆ و سەریان
ڕجام لێ کردن و سوودی نەبەخشی منیش بوومە شەریکی دەردی سەریان
قەسەمیان خوارد کە ناچینە وڵاتێ نەزانن شەرع و دین و پێغەمبەریان
پەنا بە خوا لە شەڕڕی پیاوی ئەحمەق دیارە باتین و زاهیر زەرەریان
بخوێنن ئایەتەلکورسی مونەووەر لەسەر کورسی دەکەن قانوون لەبەریان
وەرە سابیر مەبە وێڵداشی جاهیل موبەڕڕابە لە ئەخلاق و سەقەریان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).