کە ڕۆژی وەسڵی ئاوا بوو بە چاو گریان نەکەم، چ بکەم؟
Appearance
کە ڕۆژی وەسڵی ئاوا بوو بە چاو گریان نەکەم، چ بکەم؟ | شەوی هیجرانی وا داهات، کە دڵ بریان نەکەم چ بکەم؟ |
بە کینەی من دووبارە چەرخی کەچ وا کەچمەداری کرد | منی بێ تالعیش بەو نەوعە گەر دەوران نەکەم چ بکەم؟ |
بەبێ یارم حەیات تەڵخ و ئەجەل شیرینە ئێستاکە | لە جەژنا گەر ڕووحی شیرینی خۆم قوربان نەکەم چ بکەم؟ |
وەکوو دەوری فەلەک دائیم لە دەوری یار نەبم، یاران | فەرامۆشیم بە کێ دێ، دڵ کە سەرگەردان نەکەم چ بکەم؟ |
ئەگەر دەرمان نەکا بیماریی دڵ بێوەفا یارم | لە دەردی بێ دەوا گەر چاوەرێی لوقمان نەکەم چ بکەم |
وەکوو یووسف لە زیندانی غەما حەپسی عەزیزێکم | لە بۆ تەسکینی جارێ ڕوو لەلای کەنعان نەکەم چ بکەم |
تەبیب نەیت و دەوای دەردت نەدا چارت نییە، سافی | بە مردن گەر عیلاجی دەردی بێ دەرمان نەکەم چ بکەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|