Jump to content

کە وتیان دنیا ماستی مەییوە

From Wikisource
کە وتیان دنیا ماستی مەییوە (1950)
by پیرەمێرد
305503کە وتیان دنیا ماستی مەییوە1950پیرەمێرد
کە وتیان دنیا ماستی مەییوە ئەوسا بزانە کەس تێی نەگەییوە
شیرە دەترشێ و ناوی ئەنێن ماست شیرین ترش ئەبێ و چەوت ئەبێ بە ڕاست
بێزوو ڕیخۆڵەی ئافرەت کرژ ئەکا شیرینی ناوێ حەز لە ترش ئەکا
جیهان خاتوون چۆن دەست ئەکاتە مل بیر ناچێتەوە قابیل و هابل
ئەم سەرەتایە لەوانەوە هات پیشەی باوکمانە بووە بە میرات
هەتا دێ ئێمەش لێی زیاد ئەکەین ڕێ بە نەریتی کوشەندە ئەبەین
فەن بۆ فەن و فێڵ ئەبرێتە کار بۆ چڵوچێویش پیاوی نابەکار
پێغەمبەر فەرمووی کە ئەم دنیایە کەس نەڵێ خۆشی و سرەوتی تیایە
کەس دانانیشێ بێ سات و سەودا خوا بۆ سەیری خۆی ئێمەی تێک بەردا
پەنچکێ نانی خستوەتە ناومان خستیە بەر چەپۆک سەر و کڵاومان
ئەم زەد و خوردەی شێر و قەڵغانە هیچی تر نییە هەمووی بۆ نانە
دەفەرموون کاممان بێ نان هەڵدەکەین چارەی نان خواردن کەی ڕێی پێ دەبەین
بەردێکی ڕەش وا لە بنی دنیا ئاوی دەریاکان ئەچێ بە سەریا
هەڵیان ئەلووشێ و هەروا کسپەی دێ تێر خواردنەوەی بۆ نایەتەجێ
ئەی ئەو کەسانەی هیواتان پێیە ئەمە هەڵێنن بزانن کێیە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 591 و 217
1940/02/22


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).