کە نووری تەلعەتی یارم لە تووری دڵ بڕا چی بکەم
Appearance
کە نووری تەلعەتی یارم لە تووری دڵ بڕا چی بکەم؟ | تەنووری میحنەتی دووری لە سینەم هەڵگڕا چی بکەم؟ |
ئەوا چوو بۆ سەفەر لەیلا بەجێماوم لەبن کەیلا | دڵەی مەجنوون بە واوەیلا بە دوویا هەڵخڕا چی بکەم؟ |
هەتاکوو تاقەتم مابوو هەموو غەم نان و هەڵوا بوو | کە خانەی سەبرەکەم سووتا کە پەردەی دڵ دڕا چی بکەم؟ |
بە ئەمری حەق قەڵەم بۆ ئێمە هەر دەرد و غەمی نووسی | ئەگەر شیوەن نەکەم سەبر و قەرارم لێ بڕا چی بکەم؟ |
قەڵەم ڕۆژی ئەزەل بۆ ئێمە هەر دەرد و غەمی نووسی | هەموو ڕۆژ گەر نەناڵێنم لە ناو خاک و قوڕا چی بکەم؟ |
بە زنجیری مەلامەت ناشکێ قووەی جنوونی من | لە دونیادا بە بەدناوی کە من زەنگم زڕا چی بکەم؟ |
لە باغی عومری خۆم و حوسنی تۆ بێ بەهرە بم تاکەی؟ | لە بەر دەرگاهی تۆ هەر دابنیشم لەم قوڕا چی بکەم؟ |
بە بەرگی تازەوە هەرکەس ئەبینم مەست و مەسروورە | هەمیشە قانع و سابیر لە توێی بەرگی شڕا چی بکەم؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|