کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم
Appearance
کە من لوتفی ئەو یارم بێ بە سەروەتی دنیای نادەم | هەتا لەنجەی دڵدارم بێ بە زینەت و زێبای نادەم |
کەمەر بەستەی عەشقی یارم لە دنیا دا هەتا ماوم | چاوی ڕەشی مەحبوبی خۆم بە سەد بەهێ و ڕەعنای نادەم |
وەکوو سۆفی لە خەڵوەتام بە دڵ ئەکەم سەنای دولبەر | ئەمن نیمە خوڵقی «ها و هوو»، دەس لە دەف و عەسا نادەم |
دەستەو دوعام من بە دائیم لە حزووری دیوانی خوا | ئەگەر حیفزی نەکا حافز گوێ بە نوشتەی شێخیش نادەم |
دە «فیردەوسی» بڵێ بۆ من ئەی دولبەری ئاوارەخوڕ | ناکەم یادی «خاڵەی ڕێبوار» بە حەیران و ئای ئای نادەم |
لە نەزعایە مەزڵووم ئەڵێ ئەگەر یارم بملاوێنێ | نییە باکم بە یاسین و بە تەڵقینی مەلای نادەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|