کە سەیری کورد ئەکەم وا تێ ئەگەم کوردێکی خنکاوە
Appearance
کە سەیری کورد ئەکەم وا تێ ئەگەم کوردێکی خنکاوە | بە دوو کەس کوشتوویانە و ناشتوویانە و خوێنی فەوتاوە |
ئەگەر باوەر ئەکەن ئەی هۆزەکەم لای من بەبیری خۆم | لەپڕ دێتە دەرێ لەو گۆڕە ئێستەش گیانی تیا ماوە |
دەسە و خەنجەر لەپڕ هەڵمەت دەهێنێ هەروەکو زیندوو | ڕووەو دوژمن ئەچێ غەدری لەمەوپێشی لەبەر چاوە |
ئەگەر هۆشی لە سەردا بێ ئەزانێ دوژمنی کێیە | هەقی خۆی لێ بسێنێ وەک ئەوان کردیان لە دوو لاوە |
دەسا کوردینە تا فرسەت لە دەستایە و نەکوژراون | لەگەڵ یەک یەک گرن دوژمن هەزاران داوی داناوە |
گەهێ کوشتن گەهێ یەخسیر گەهێ هیجرەت گەهێ زنجیر | گەهێ سێدارەو و تۆپ و تفەنگی بۆت حەشار داوە |
لە ئاگری داغەوە کوشتاری تۆیە تاکو لورستان | سەر و ماڵ و وڵاتت لای ئەم و ئەو بڵقی سەر ئاوە |
ئەمە حاڵی وڵاتی کورد و کوردستانە شەو تا ڕۆژ | کەچی گەورە و بچووک کەمتەرخەمن بەم حاڵە شێواوە |
وەرن ورد تا درشت هەروەک برا بین دەست لە دەستا بین | لە پێناوی یەکا سەر دابنێین هێزمان هەتا ماوە |
وڵات ئاوا بکەین، پێشڕەو چرای عیلم و مەعاریف بێ | سەناییع فێر بین ئەوسا ئەڵێن کورد خاوەنی ناوە |
هەتا ئێمە لە جەهلا بین عەدوومان هەر لە شەوننایە | مەعاریفمان ببێ دوژمن بەدەستی ئێمە کوژراوە |
1941/10/30
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|