کە دەزوو بکەی بە دەرزییەوە
Appearance
کە دەزوو بکەی بە دەرزییەوە | ئەگەڕێی کونی بدۆزییەوە |
بەڵام کە ویستت هەودای وەرگەڕێ | پەنجەت گەیشتێ خۆی دێتە دەرێ |
چاکە وەک دەزوو پێوەکردنە | خراپە هەودا لێ لابردنە |
هەندێ بە هەوەس خراپە دەکەن | لە لای کاربەدەست بەوە دەردەبەن |
فەسڵێ بەدکاریان هێنایە کایە | فەسڵێ دەور گۆڕا ئەو لە کارایە |
«خوا دەفەرموێ: من بمویستایە | چاکەم دەخستە ناو ئەم دونیایە» |
دیارە ئەمانەی کەوا بەدکارن | حوکمی ئارەزووی پەروەردگارن |
کە وایە بۆچی و گلەیی لە کێ؟ | دیارە کە خوا خۆی گەردشی ئەوێ! |
ئەگینە «هیتلەڕ» یەک گیانی هەیە | چۆن ڕێی پشێوی جیهانی هەیە؟ |
خوێنڕێژ «مەنفووری» هەموو دنیایە | ئەو «پەرستیدەی» ئەڵمانیایە |
ئەم نەگبەتییە کە شانی گرتوون | کاتێکت زانی هەموویان مردوون |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 677
1942/07/30
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|