کە دووبەرەکی کەوتە ناو خێڵێ
Appearance
کە دووبەرەکی کەوتە ناو خێڵێ | خۆشی خۆشی ئەو خێڵە جێ یێڵێ |
کە لە گێرەدا گایێک مان بگرێ | گێرەشێوێنە ئەبێ سەرببڕێ |
کە خوێنێکی پیس کەوتەوە گوپەی | ئەبێ بە نەشتەر ئەو خوێنە دەرکەی |
کە پشیلەی ڕاوکەر لە ماڵا نەما | مشک ئەکەوێتە تلیلی و سەما |
کاتێ ستەمکار عەزڵ بوو، لێ کەوت | خۆی ئەکوتێتە هەیوانی مزگەوت |
کە زانی دیسان ئاشی ئەگەڕێ | بۆ مزەئاشی زۆرتر ئەگەڕێ |
قەڵادزەمان ئێستا قەزایە | خەڵک ئەڵێن ئەسما «مِنَ السَّما»یە |
باوەڕی پیاوە کۆنەکانمانە | ئەڵێن: «قەندە» ڕووی لە ئاسمانە |
هەرکەسە لە سەر ئایینێ ئەڕوا | یەکێ دڵ پاکە، یەکێ بێ بڕوا |
هونەر و سەروەت دادی خوایییە | هیچ کەسێ نەڵێ بە خۆڕایییە |
لەو خوارەیش ئەڵێن ئەم چەتوونییە | دووبەشی لەبەر بێ «تووتوونی»یە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 813
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|