کە خوا بیەوێ یەکێ بکا بە پیاو
Appearance
کە خوا بیەوێ یەکێ بکا بە پیاو | ڕێکەوتی ئەوتۆی بۆ ئەخاتە ناو |
زۆر بە ئاسانی پێی سەردەکەوێ | بەختی دوژمنی لە ڕاست ئەخەوێ |
دوو زۆردار ئەچن بەگژ یەکترا | لە هەردوو لاوە ئەبێ بە هەرا |
یەکێ لەو لاوە کە تێدەفکرێ | ئەوەیان چاکە لای ئەو دەگرێ |
خوایش دیارە پشتی چاکان بەرنادا | بەدکار دەخنکێ زوو دێ بە لادا |
کە بەدکار کەوت و پیاوی چاک سەرکەوت | یاریدەدەری پاداشی بەرکەوت |
ئەڵێ کاکە تۆ کە یاریدەت دام | ئیتر چاودێری تۆ فەرزە لە لام |
کەواتە ئیتر سەربەست ڕابوێرە | بۆ بێگاری کەس مەچوورە گێرە |
باری بێگاری جدەوی کردی | دار و فەلاقە لە ناوی بردی |
بە دیمۆقراتی ڕو بکەرە هاتی | خزمەتت زۆر بێ بۆ خۆوڵاتی |
بیرت بێ زوڵمت چەند پێ گران بوو | قەومت بە ستەم چەند ناتەوان بوو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 836
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|