کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ
Appearance
کە جێ جیلوەی ڕوخی والایە ئیمڕۆ | سولەیمانی ئەڵێن ئاوایە ئیمڕۆ |
حیجاز ئاسا لە سەفحەی خاکی ڕۆما | حەقیقەت شاری بێ هەمتایە ئیمڕۆ |
لە سایەی تۆیە وا ڕەونەق شکێنی | شکۆهی بەسرە و بەغدایە ئیمڕۆ |
لە نێو فنجانی دڵدا خوێنی جەرگم | وەکوو قاوەی یەمەن ئاسایە ئیمڕۆ |
ئەگەر جۆیایی ئەحواڵی عەجەم بێ | سەراپا شۆڕش و غەوغایە ئیمڕۆ |
لە هەر جێگە مەقام و داستانێ | لەتیفی عەکسی ئەحمەدشایە ئیمڕۆ |
مەشایەخ گەر ڕەواجی دا بە سالار | لەسەر شا ئەهلی دڵ بەرپایە ئیمڕۆ |
نەفەرمووی بێ هونەر ئاخر بە تۆ چی؟ | مەلا بۆ کۆمەکی ئازایە ئیمڕۆ |
لە دنیادا هەتا ناری بمێنێ | بە دەست و دڵ لە لایان شایە ئیمڕۆ |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|