کە تەماشای گوڵ ئەکەم ڕۆژی بەهار
Jump to navigation
Jump to search
کە تەماشای گوڵ ئەکەم ڕۆژی بەهار | شادمان دیارە بە دەم پێ ئەکەنێ |
بۆن ئەبەخشێنێ وەکوو پەرچەمی یار | پاڵ بە پەستی و غەمی دنیاوە ئەنێ |
*** | |
وەرە بڕوانە دڵی من گوڵەکەم | چەندە تاریکە کە بووەتە شەوەزەنگ |
وەختە ڕێ و شوێنی ژیانم هەڵە کەم | سەرزەمین هێندە لە چاوما بووە تەنگ |
دڵەکەم ڕییوە ئای بۆ دڵەکەم | بە بەهاریش نییەتی نەشئە و دەنگ |
*** | |
کە تەماشای دڵ ئەکەم پڕ لە جەخار | گەشە ناکا بە تەماشای چەمەنێ |
لە هەوارگە و چەم و هاوینەهاوار | تاکوو بێ دەردی پەرەی لێ ئەسەنێ |
*** | |
خوایە چی بکەم ئەمە دەرمانی چییە | بچمە کوێ کێ هەیە فریای بکەوێ |
گیانە ئەی دڵ ئەمە گریانی چییە | بۆ چی ئۆقرەت نییە تا نیوە شەوێ |
تێ گەیشتم ئەمە ئەفغانی چییە | دیارە هەر دیدەنی دڵداری ئەوێ |
*** | |
بەسە ئەی دڵ خەفەت و ناڵەیی زار | شتی وەک تۆ ستەمە ڕووی بدەنێ |
خۆت مەسووتێنە بە ئاواتی نیگار | من مەفەوتێنە لەبۆ گوڵبەدەنێ |
*** | |
ئەچمە کونجێکەوە تا ماوە ژیان | دائەنیشم خەم ئەخۆم مات و حەزین |
سەری خۆم کز ئەکەم و سیڕڕی نیهان | بێ توانجی ئەم و ئەو گردەنشین |
ئەوە خۆشە نەوەکوو ئەهلی زەمان | پێم بڵێن تێک چووە نەیماوە نگین |
*** | |
بەختیاری ئەکەمە پێشکەشی یار | ڕەنجەڕۆییش بەشی من بێ تەمەنێ |
بە کوڵ ئەگریم و ئەڵێم دیدە خومار | کوشتمی و کەس نییە تۆڵەم بسەنێ |
1944/05/08
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
- It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
- It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
- It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
- It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
- It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
- It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).
Public domainPublic domainfalsefalse