Jump to content

کە تۆ بەخشیت و جنێویان پێدای

From Wikisource
کە تۆ بەخشیت و جنێویان پێدای (1950)
by پیرەمێرد
305513کە تۆ بەخشیت و جنێویان پێدای1950پیرەمێرد
کە تۆ بەخشیت و جنێویان پێدای ئینجا بزانە کە مەردی خودای
ئەگەر پیاو خراپ هات مەدحی کردی ئەوسا بزانە کە تۆ نامەردی
کارخانەی بەشەر هەمووی ڕەنگ ڕەنگە بۆیە کوڕ لەگەڵ باوکا بە جەنگە
خوا بیویستایە خۆش خوو خۆش سروشت یەک قاڵب هەمووی وەک یەک دادەڕشت
ئەگەر خوا ئەوی بەو نەکوشتایە جێ نەدەما لەم تۆزە دنیایە
بە کەس حەل نەکرا ئەم گفتوگۆیە هێندە دەزانم بۆ کەیفی خۆیە
هیتلەرێک دێنێ ئەیکا بە «سَفّاک» خۆی سەیری ئەکا بێپەروا و بێباک
ئەم هەموو خوێنەی پێ ئەڕژێنێ پاش چی! دەماری ئەویش دەردێنێ
دنیای وێران کرد بە لەقە و گازێ ئەم هەموو نازیەیش هەر بەو دەنازێ
ئەڵێن هار چل شەو ئەژی، کوا وایە؟ دە، چلەیشی چوو! لە برەودایە
بەڵام تا یازدەی تەمووز ئەمێنێ ئەوسا ئیزرائیل گیانی دەردێنی
بزانین ئەوسا چیتر دەقەومێ؟ وەک خۆی دەمێنێ ئایا هیچ قەومێ؟
ڕۆژێ بایەزید هات خۆی هەڵکێشا خەرقە شڕەکەی لە شەت هەڵکێشا
ئاگری دۆزەخی ئەکوژاندەوە خەڵکی لە یەکتر ئەڕەواندەوە
وەلەکێ قامچی دا لە قولەپێی جەرگی پێی ئێشا و ئازار، گەییە پێی
وتی جەهەننەم با تیژ بێ تاوی تەڕ و وشک تێکڕا بکەونە ناوی

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 601 و 229
1940/06/20


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).