Jump to content

کە ئەڕوانیتە ڕەنگی نەوبەهار

From Wikisource
کە ئەڕوانیتە ڕەنگی نەوبەهار (1950)
by پیرەمێرد
305720کە ئەڕوانیتە ڕەنگی نەوبەهار1950پیرەمێرد
کە ئەڕوانیتە ڕەنگی نەوبەهار ڕاویشکەی گیا و گوڵ بە لەنجە وو لار
وات دێتە خەیاڵ، جیهان تا سەرە باغی ئیرەمە و بێ کەلەبەرە
نازانی چەرخی دەوران بەهارە ئەو ئاو و ڕەنگە بێ ئیعتیبارە
هەتاوی قینی لەگەڵ خستەکار نە سەوزە دێڵێ، نە شەوقی گوڵزار
بەهار و سەیران دڵی بێ غەمە کە دڵ غەمگین بێ، هەرچیت بێ کەمە
چارەی دڵخۆشیش کەم تەماعییە چاوتێری مەعنای سەرئازادییە
کە بەرچاوتەنگ بی و دڵ بە ئاخ و داخ بێ تامە لە لات سەیران و یاپراخ
ئازادی چرای ڕێی ڕووناکییە زەوقی قەلەندەر لە بێباکییە
ڕووناکی دەرکەوت تاریک نامێنێ کە هەتاو نەبێ، سێبەر نانوێنێ
ئەم ڕۆژ و شەوە پەندی یەزدانە دوای تاریکی شەو ڕۆژی ڕەخشانە
ڕۆژیش ئێوارەی لێهات ئاوایە نۆش و ئیش لەگەڵ یەک بەرەودوایە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 783


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).