کەس نەناس ئەمڕۆ
Appearance
ڕۆژ و شەو ویستنم لە خوای یەزدان | بەزەیی بێ بەمیللەتی کوردان |
لە توانایی دووری نابینم | موشکیلی کاریان بکا ئاسان |
سەرفرۆی تۆین و، تۆ بەفریاکەوە | یا کەریم و ڕەحیم و، یا ڕەحمان |
بتەوێ شاری وێرانە ئاوایە | بتەوێ ئاوەدانییە وێران |
کە لەهت کردەوە بە پۆڵۆنیا | کوردیش هەڵبەت ئەکەیتەوە ساسان |
بچە سەفا ڕەعیەیی تەنها | ناتەسەر موڵک و تەختی شای ئەفغان |
هیچ نییە کوردی کەس نەناس ئەمڕۆ | بکەیە شاهی میللەتی بابان |
ئێمەشت چونکە کردە ئادەمزاد | بدە پێمان ئیدارەیی ئینسان |
تیپ و سەرباز و لەشکری جەنگی | بەئیرادەت پەیا بێ دەوڵەتمان |
تیغی بەدخوا گەیشتە سەر ئێسک | جەرگ و دڵ وا سووتا، بووە بوریان |
دڵی پڕ دەرد و، ڕەنگی زەردی کورد | گەورە وو گچکە مات و سەرگەردان |
بچییە هەرچی ماڵ و کۆمەڵی کورد | نابینی بێجگە ناڵەو و گریان |
بەبەشەر هیچ نەما ئومێدی کورد | جێی ئومێد تۆی گەورەیی گەوران |
ئەی ئەسیری بەسە هەناسەی سەرد | ڕۆژێ دادێ هیوات ئەدا یەزدان |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|