Jump to content

کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە

From Wikisource
کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە (1948)
by دڵدار
302839کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە1948دڵدار
کەسێ کەس بێ لە دونیادا کەساسی دەستی دەورانە لە ژینا ناکەسی بەدکار لە جاهی عیززەت و شانە
گوناهی کەس ئەبێ چی بێ، بەغەیرەز کەسبی سەربەرزی بەقەد خەندەی کەسی ناکەس ئەوەندەش ئەو لە گریانە
برا نابێ تەعەججوب کەی لە وەزعی ناکەس و دووڕوو کە وا ئەفلاک و گەردوونیش وەکوو ڕووی ئەو لە گۆڕانە
تەبیعەت قاعیدەی وایە لەگەڵ گۆڕاو برادۆستە ئەوی سابیت بێ ساکین بێ لە بەهرەی ژینی حیرمانە
ژیان خەونێکە ئەیبینین، بە تیژی دێت و ئەڕواتن لە پەنهانی نیهاندا ئەوی دانا بێ نادانە
لە هیچدا بەدی هاتی، بەرەو هیچیش ئەڕۆی غافڵ لە بەینی هەر دوو هیچدا خەراباتی بژی گیانە
عیبادەت چی بوو نەتزانی بەغەیرەز نێرە بیدۆشە سەری خۆت بۆ دەئێشێنی، سەفا نسیانە، نسیانە
بە مەستی خۆت لە پەستی عەقڵ و ئەندیشە تەوەللا کە ئەوی ڕۆییوە، ڕۆییوە، ئەوی نەبووە لە پەنهانە
ئەرێ ئەی یاری تەنهاییم، نەدیمی هەمدەمی پەستی لەگەڵ تۆم ساقی هەموار و خەلیفەی پیری مەیخانە
دەسا کوا جامەکەی دوێنێت کە قووتی گیانی تێدا بوو دە خێرا تێ کە بۆم چونکە لە پەستی مەستی دەرمانە
دەسا مەی جامەکەی جامی سەری کەی بێ فەلاتوون بێ بنۆشە باوەڕیت وا بێ کە لەم کاروانە کار وانە

ڕانیە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).