کەسێ مانەندی پەروانە نەسووتابێ پەڕ و باڵی
Appearance
کەسێ مانەندی پەروانە نەسووتابێ پەڕ و باڵی | لە سۆزی جەرگی سووتاو و دڵی من کەی ئەبێ حاڵی |
خودا تەوفیق بدا وەختێ مەلائیک دێتە تەختی دڵ | کە تۆ قەلبت لە شەڕ و وەسوەسەی شەیتان بکەی خاڵی |
ئەگەر خالیس نەبێ نییەت بەتاڵە زیکر و جەمعییەت | بە ڕەنگ ئەییووب خاسییەت، بە باتین خوویی دەججاڵی |
بە ڕەنگ و ڕوو برنجێکی لەسەر سینی بژێراوی | بە تام و بۆی دەروونت تۆ زەخیرەی کۆن و بن چاڵی |
تەماشایێکی ڕیشت کە حەیا و شەرمێ لە ئیشت کە | بە ڕیش و عومر باپیری بە ئیش و فیکر منداڵی |
ئیتر بەسە خەوی غەفڵەت سەرت خاڵی کە لەو عەقڵەت | هەتاکەی هەر لە دووی نەفس و هەوا ئەوباڵ و عەوداڵی |
دڵم ڕەعد و هەناسەم بەرق و ئەشکم سەیلە، دنیا پڕ | کە تۆ تێناگەیەی بێ سڕ نییە، کوێر و کەڕ و لاڵی |
لە ڕستی خێوەتی تۆ عالەمێ شل بوو تەئەممول کە | لە ڕەشماری قیامەت تابەکەی مەغرووری ڕەشماڵی؟ |
حەیا کە سابیری نەفست بناسە خواشوناسێکە | لە پەنجا تێپەڕی عومرت لە خۆت و خوا نەبووی حاڵی! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|