کەرەکەی عیسا ببەنە مەککە
Appearance
کەرەکەی عیسا ببەنە مەککە | بڵێن: گوڕاوە تۆ باوەڕ مەکە |
زەمانەی عیسا و مووسا بەسەرچوو | ڕووی درۆزنی تێدا ڕەش ئەبوو |
ئێستا دەورێکە درۆی وا دەکرێ | ئاسمانیلییە و بە باڵ ئەفڕێ |
مووسایی هامان ئەکوژن بێ ئامان | زۆری وا هەیە بیکەن بە هامان |
پاپا «ئافەڕۆز» ئەکا لەبەر قین | ئێمە بۆچ فێری «ئافەڕۆز» نەبین |
بۆیقوتاژ حیسسی میللی زیاد ئەکا | ئەو پیشە چاکە نان بە زیاد ئەکا |
چونکە موحتاجین بە نانی شەوێ | بووینە عیسایی سێ خوامان ئەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 444
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|