Jump to content

کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە

From Wikisource
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە (1962)
by ئەسیری
307943کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە1962ئەسیری
قەڵاتی کەرکووک لەجێی جەرمەنە نیشتەنی کۆنی خێڵی کرمەنە
لە پشت و نەوەی کوردی گەورەنە زوانی ئێستەی فەیلی و لوڕەنە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە دڵ سووتاویانە، هەرچی کورد هەنە
***
نەمردی ئەووەل بینای کردووە بەر لە بابل تیا حوکمی کردووە
لەپێش نووح بۆ گەل دەستووری کردووە زانای ستارەی کەشف کردووە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
***
دوو ساڵ کەیکاوس لە ناوی دانیشت ناو شاری ڕێکخست بەکونج و بەخشت
دەوری ئاوا کرد بەباغ و بەکشت ناوی نا کەی کورد ئینجا لێی ڕۆیشت
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
***
سەرلەنوێ تازەی کرد دارای گەورە شوورەی لێ کێشا دەورە بەدەورە
کوردی ئەستەخری هێنایە ئەورە ئاتەشگەدەکەی ئێستاش وەک کەورە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
***
دوای جەنگیز، گرتی باوە ئەردەلان حوکمداریی خۆی تیایا دامەزران
بەناوی خۆی سکەی لێداو لێی چووان لە خوتبەی جومعە ناوی خووندران
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە
لێ وەرگیراوی ئەم تەئریخانە تەبەری و ئاساری هۆریتی یانە
ساڵنامەی سێ سەدە و دەیی تورکانە کتێبی دکتۆر فریجی ئەڵمانە
کەرکووک ئەلزاسە، کفری لۆرەنە دڵ سووتاویانە هەرچی کورد هەنە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).