Jump to content

کێیە ڕەحمت پێ بگا؟

From Wikisource
کێیە ڕەحمت پێ بگا؟ (1962)
by ئەسیری
307794کێیە ڕەحمت پێ بگا؟1962ئەسیری
کوردە وا فەتوا دراوە بۆ جەوازی کوشتنت چارە وو مەلجەء نییە، تەحقیقە ئەمجا مردنت
وا موحەققەق دەتکوژن، دەتکەن بەنیشانەی تفەنگ با دەوامی بێ بەڕاستی شۆڕش و شەڕ کردنت
هەرچەنێ شێخ و مەلا و ئاغا و ڕەئیسی کورد هەیە گشتیان هەڵواسران بەسیە لە غەفڵەت نوستنت
تازە ئومێدت بەکێیە، کێیە ڕەحمت پێ بکا دوژمنت دایم لە پارێزە زیانە وێستنت
شێخ عەبدولقادری نەجلی عوبەیدوڵڵا ئەوا بێ خەتا هەڵواسرا تا کەی بێ دوژمن ویستنت
دوژمنت وا ئەسلیحەی خۆی ساز ئەدا بۆ کوشتنت هەڵسە پێ، فایدەی نییە ئەمڕۆ لەسەر پشت کەوتنت
خوون وەکو سیلاوە دەڕوا سوورە دەشت و شیو و شاخ غیرەتە شەو تا سەحەر، ڕاحەت لە جێگا نوستنت؟
شیوەن و هاوار و قوڕپێوان و ئاهو حەسرەتە شەرتی ئینسافی نییە ئەم حەققە بۆ گڵ بردنت
کوردی بێکەس ئیتتیفاقێ تۆ لەگەڵ خزمت بکە گەر پەشێویت لا بەلاکەی، کاکە پێک دێ ویستنت
گەر بەفەن و عیلم و سەنعەت کەی، ئەسیری ئیعتیماد بێ شکە مومکین دەبێ ئەو جارە دوژمن خستنت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).