کێنە لە ئاسی
Appearance
خزمانی ئەتو بۆتی بڵێم کێنە لە ئاسی | گوێ بگرە لە چاپخانەیی مژگت بدە باسی |
ئێرانی و کورد و بلووش و پەختی وو هیندی | خواڕەزمی و سوغدن، دەبێ گورجییش بناسی |
نەستووری و ئەرمەنی و لاز و کوڕی چەرکەسی | بیزانە کوڕی کورد، ئەگەر خزم شناسی |
لێت جیا وەبوو گەرچی چووە ئەوروپا پەلاسج | جەرمەن بەسەر ئەمدا چووە سەر جێو و حەناسی |
ئسکیت دوایی لە دواتر بووگە لاتین | ئاری پا سەرەو ژێری بووە جێگە مەڵاسی |
ئارین ئەمەریکایی لە ئەوروپا هەڵستان | ڕۆیین لە دەریاوە بۆ ئەوبەر وەکو ماسی |
گوفتی خۆشی تاریخی ئەسیری لە بەرت بێ | ڕووزەردیێکی گەورەیە خزمان نەناسی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|