کیژ و ژنان (II)
Appearance
ژنانی کوردی ئێمە زۆر بەکارن | لە ڕۆژی جەنگ و هاوارا سوارن |
لە کار و کردەیی خانوویی خۆیان | سوبوک دەستن لەگەڵ پیاویانا یارن |
لە هۆنین و چنینا گشتی وەستا | لە دوورین و بڕینیشدا سەلارن |
لە لایێ تەون ئەکەن، لاکێش ئەهۆنن | لە لایێ خورج ئەهۆنن بێستارن |
بەڕەو جاجم ئەکەن، ڕەنگی بەنیشی | لە هۆڕ و تێڕ کردن، بێژمارن |
هەنێکیان کۆچ ئەڕانن، موو ئەڕێسن | هەنێکیانش خەریکی جێ هەوارن |
لە ئاوایی نەبێ سەردار و کوێخا | لە خزمەت کردنی میوان لە کارن |
ئەگەر تەدبیری بۆ کارێ لە دەس بێ | لە گفتوگۆیی کۆمەڵ حيصصةدارن |
لەسەر ئەم کار و کردە، کیژی کوردان | بەنامووسن بەئادابن، بەعارن |
کچی شێخ و سەرۆک و دەوڵەمەندان | لە خوێنین و نووسینشدا دیارن |
چنینی سنگەوانە و، دەستەوانە | پوشین و گۆرەویی کیژانی شارن |
لە کوردستان نەمێنێ پیاو ئەسیری | لە پێکهێنانی کاری، ژن بەکارن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|