کیسەی باخەڵت و کاسەی هەژاران
Appearance
کیسەی باخەڵت و کاسەی هەژاران | خاڵی کە و پڕ کە ئەبی بە یاران |
دوو ڕێت لە پێشە لە «گردی سەیوان» | هەواری ئەمان، هەواری ئامان |
وەک خاک بە فەیز بە، بۆ هاوجنسی خۆت | خاکیش ئەبێتە دایکی دڵسۆز بۆت |
ئەوەی ماڵ لە خەڵک بە زۆر ئەسێنێ | گۆڕەوشار هەمووی لە زک دەردێنێ |
جۆ بۆ فەقیر دێت، ئەیدزن ئەیبەن | گۆڕ وایە وەک کەر، کلک و گوێیان کەن |
ئەوانەی کووتاڵ لە خەڵک ئەگۆڕن | بێ بەرگ و کفن شایستەی گۆڕن |
ئێستا دزێتی بووە بە هونەر | نازانم ئەمە چۆن ئەچێتەسەر |
دەستبڕ کە دەستی لێ هەڵئەبڕن | ڕۆژێکیش ئەبێ دەستی ئەبڕن |
کێشانە بەڕاست ئەمری قوڕئانە | ئێستا بە «قەپان» قەپان قەپانە |
یاخوا ئەوانەی کە سەنگیان سووکە | گورزیان گران بێ بە «مەڕنەمووکە» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 739
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|