کۆترە باریکە
Appearance
کۆترە باریکەی خاڵ و میل ڕەنگین | لانەت لە پۆپەی دار تووبای بەرین |
حق و هووت نەغمەی جبریلی ئەمین | بە گۆنای ئادەم کەوتە سەر زەمین |
*** | |
من و تۆ ڕشتەی بەینەت لەمل بووین | نشیدەخوانی غونچەی یەک گوڵ بووین |
سەرمەستی نەشئەی بادەی یەک مل بووین | زادەی سروشتی یەک ئاو و گڵ بووین |
*** | |
کاتێ یەک باڵ و یەک ماڵ بووین لە دەشت | چینەمان ئەکرد لە دەشت وەک بەهەشت |
لە ناکاو دانەی بەدبەختیمان چەشت | لانەمان ڕووخا بە بای شۆری دەشت |
*** | |
هەردوو گرفتار داوی یەک سەییاد | من لە داخا و تۆ لە شاخا ناشاد |
دەست بەستەی بێداد چەرخی کەچ بنیاد | نەمردین دیمان ئەم جەژنەی ئازاد |
*** | |
ئەمبینی هەودای داوی نەهاتی | هۆنراوەی پەنجەی چەند هاووڵاتی |
دڵسۆز بووم سۆزم ئەدی لە باتی | هەڵۆ پەڕی خۆی بوو بە خەڵاتی |
*** | |
ئێستا کە دەوری دەوران وەرگەڕا | مانگای گەڵباخی مرد و دۆ بڕا |
ژۆرناڵ، فورمە، تەپڵ، هەرسێکیان دڕا | نازانم پیاوی بەد چی پێ بڕا؟ |
1939
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|