ککوو ککوو کوو کوو کوو
Appearance
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو | بەسیە نووستن خەواڵوو |
چاو هەڵێنە هەستە زوو | هەلی ژینت لە دەست چوو |
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو | # |
تیشکی زێڕینی ڕۆژسا لووتکەی بەفرینی چیا | |
ڕوون کرد و تاری نەما | لە زەنگی زیندەگی دا |
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو | # |
هاو مەلم مەلی بچووک لە خەو ڕاپەری چابووک | |
بۆ خەبات چوست و لەش سووک | کەوتە گەڕان وەک مەکووک |
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو | # |
لەلای عالەم نیوەڕۆ هێشتا شەوە لەلای تۆ | |
بێ ڕەنج کێ ژیوە ئاخۆ؟ | نووستن و تەمبەڵی بۆ؟ |
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو | # |
ڕێگەی ژیان وەک سەفەین هەوراز و سەخت و بەفرین | |
ناو خۆش و بارگران ژین | هەڵسە لە خەو با نەمرین |
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو | # |
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو بەسیە نووستن خەواڵوو | |
چاو هەڵێنە هەڵسە زوو | هەلی ژینت لەدەست چوو |
ککوو... ککوو... کوو... کوو... کوو | # |
بەغدا
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|