کڕوزانەوە لە دڵێکی بریندارەوە
Appearance
خوا! کەی بێ کەوای تازە لە بەر کەم؟ | وەیا، پارەم ببێ عەزمی سەفەر کەم |
خوایا، تۆ کە قازانجت نەدا پێم | بە ناحەق بۆ ئەبێ دایم زەرەر کەم؟ |
خوایا! من ئەبێ تا کەی بە زیللەت | تەماشای دەستی ئەتراک و قەجەر کەم |
خوا پارەی لە پیاوی ڕەزیلە | کە من ئازام ئەبێ هەر قوڕ بە سەر کەم |
برا تازە تەمامە بم بە یارۆ | هەتا گیرفانەکانم پڕ لە زەڕ کەم |
لە کوردم قەت نەدی ئینساف و بەخشش | لەمەولاوە ئەبێ خزمەت تەتەر کەم |
هەموو ڕۆژێ جەزام سفری مەعاشە | لە ڕێی ئیشا ئەگەر خوێنم هەدەر کەم |
سەعاتێک چاوش و تاوێک مەعاون | گەهێ چێو کێش و خۆم هاومل بە کەر کەم |
گەهێ نەوبەت نەهار و گاهێ لەیلی | گەهێ سفتە بە هەر ئەدنا نەفەر کەم |
کە من کوڕ ئادەمم جەننەت بە جۆیێ | لە داخ قانع ئەبێ مەیلی سەقەر کەم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|