Jump to content

کچ بە نابەدل بۆ پیر چوو بە بووک

From Wikisource
کچ بە نابەدل بۆ پیر چوو بە بووک (1950)
by پیرەمێرد
305347کچ بە نابەدل بۆ پیر چوو بە بووک1950پیرەمێرد
کچ بە نابەدل بۆ پیر چوو بە بووک مێرد بێزار ئەکا شەو بە نووکە نووک
هانام بە تۆیە خوای دەستگیر نەمکەی بە بووک و بکەومە دەست پیر
پیری پەک ئەخا و «بەستن» بیانووە ئەمە چیرۆکی دەوری کوانووە
کۆڵە نانی بۆ بەستوو بانگ ئەکەن لای گولە نانێ بیسمیللا مەکەن
گڕوگاڵ لێمان کەوتۆتە دوان گورگ پیر بوو دەبێ بە حەچەی سەگان
بەفر و هەڵەکۆک بەحەسرەتەوە برجی پیرێژن نزیک کەوتەوە
مەعاشەکەمان بەشی دۆڕانە بە دوو جەژنانە و سێ پاش تێلانە
ئەعشار و ئەغنام وشکاییان هات وردە مەئمووران هەموو بوە بە لات
گەرای کوللەمان بۆ بژیێتەوە ئەمجا پێکوڕە ئەبووژێتەوە
کە مەشکەدڕە نەتەوەی بڕا مەشکەی مەزبەتەی تەنزیلات دڕا
لاپوورە بە داو داهاتۆتە ناو خورماڵی گێژ بوون وەک ماسی سەر ئاو
بەمانە خەڵکم لێ تەوەللا بوو مەلا مەلا بوو بوار ئەولا بوو

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 394


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).