Jump to content

کچم با نەختێ تۆش وەکوو کاکت

From Wikisource
کچم با نەختێ تۆش وەکوو کاکت (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308445کچم با نەختێ تۆش وەکوو کاکت1941موفتی پێنجوێنی
کچم با نەختێ تۆش وەکوو کاکت ئامۆژگاریت کەم بۆ ڕێگەی چاکت
زانین بۆ ژیان لە واجباتە بێ تەعلیم بەشەر وەک حەیواناتە
شوو بکە بە کەسێ کە هاوشانت بێ هاوعومر و هاودین هاوزبانت بێ
یا سنعەتکار بێ یاخۆ فەلا بێ یا خاوەن موڵکی دوور لە بەڵا بێ
بووی بە هاودەمی ژیانی هەرکەس یەک گیان و دڵ بە تا ئاخرنەفەس
بەو شەرتە ئەویش لەگەڵ تۆ وا بێ تا ئەمرێ یادی تۆی لە دڵا بێ
زیاتر لە باوک و برای شیرینت چاکترە بۆ تۆ بۆ دنیا و دینت
بە غەیری خوا و ڕەسوولی ئەکرەم هەر ئەوە بۆ تۆ هاودەم و هاوخەم
هەر ئەو هەمیشە خەمخواری تۆیە ئەرک و ڕەنجی ئەو بۆ کاری تۆیە
زۆرتر لەسەر ژن ژیانی بەشەر ئەکەوێتە جێی نەمان و خەتەر
لە هەوڵی ژین و نان و بەرگی ژن مەرگی خۆی ئەکا بە پێشمەرگی ژن
بۆ شەکراو خواردن بۆ شۆرەت و ناو شەش فەردە شەکری پێمەخە ناو ئاو
حەوکۆستووم جلی مۆدە و نەوزوهوور پەڵپی لێمەگرە بە وتەی دایک و پوور
با شەکرەکانت لێفە و سەرین بێ کە میوانت هات ماڵت ڕەنگین بێ
حەوت دەست جل شەشی قەرزی بازاڕە کاتێ حەوتەت چوو لات زەهری مارە
چونکە خاوەنی داوای هەق ئەکا وتەی زەهراوی تاڵ و ڕەق ئەکا
بەڵام سەنەدێ کە موسەدەق بێ بۆ تۆ پێویستە لە جێگەی هەق بێ
نەوەک لەگەڵتا چاک نەبێ تا سەر بە ڕووتوقووتی لە ماڵ بێیتە دەر
خۆیشت پێویستە تەجرەبەگیر بی لە تەمەن گەنج و لە ئەقڵا پیر بی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).