کچانی پێنجوێن مەغدوورن یەکسەر
Appearance
کچانی پێنجوێن مەغدوورن یەکسەر | لە خاکی عێراق دەرکراونە دەر |
بێ مەکتەب ئەژین وەحشی و بێ هونەر | لە هەردوو دنیا وێڵ و بێ خەبەر |
*** | |
لوتفی مەعاریف بۆ دێهات و شار | ئەبارێ هەر وەک بارانی بەهار |
کوڕ و کچ پۆل پۆل وا بوون بە گوڵزار | هەر ئێمەی نەگرت داخم هەزار جار |
*** | |
ئەگەر ناحییەی لیوای عێراقین | بۆ لە مەکتەبا تەفریق و تاقین |
کوڕمان پێگەیی کچمان هەرباقین | لەم خسووسەوە ساحێب مەراقین |
*** | |
ئەگەرچی خۆمان خەومان شیرینە | لێفەی بێهۆشی لە سەرمان چینە |
نازانین مەکتەب واسیتەی ژینە | مەعاریف بۆ چی لێمان بە قینە؟ |
*** | |
مەعلوومە عالەم زۆری نووستووە | هەندێکی تری ئەڵێن مردووە |
خەبەرێک نەبێ بەم زووبەزووە | لە خەو هەڵناسین لەدەس دەرچووە |
*** | |
هیوامان ئەگەر حاجی و ئەعزا بێ | ئەگەر تۆزێ بێ ئەویشمان نابێ |
ئەو هەر پارەکەی بە دووانە زابێ | ئیتر با هەژار غەرقی دەریا بێ |
*** | |
لە ئیجباریا بە یادمان ئەکەن | لە ئیستهلاکا بەربادمان ئەکەن |
تووشی هاوار و فریادمان ئەکەن | بۆ لە مەکتەبا ناشادمان ئەکەن |
*** | |
منیش بەتاڵ و بێ ئیش و کارم | یا کەللەم ڕەقە وەیا بێ عارم |
هەموو کەس بێ خەم هەر من خەمبارم | نە وەکیلی عام نە ئەعزای شارم |
*** | |
موفتی خەیاڵت پەرتە و بێهۆشی | یا خەو ئەبینی یاخود سەرخۆشی |
نە ساقی مەجلیس نە بادەنۆشی | بۆ چی بەتەنها وا دڵ بە جۆشی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|