Jump to content

کچانی دێهات هەناسەسەردن

From Wikisource
کچانی دێهات هەناسەسەردن (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308488کچانی دێهات هەناسەسەردن1941موفتی پێنجوێنی
کچانی دێهات هەناسەسەردن وەک بەهار ئەڕوێن وەک پاییز زەردن
هەر نامرادن گیرۆدەی دەردن سەبەبکاریان دڵ دار و بەردن
ئەیاندەن بە شوو بە ئازار و ئێش #
دڵ پڕ لە میحنەت هەناسەهەڵکێش
ئەیدەن بە کەسێ هەرچەن بەشەرە لە دێو خراپتر لە عام بەدەرە
کچ بە ڕوو وەک ڕۆژ، قامەت عەرعەرە پەرچەم عەنبەرین گۆنا گەوهەرە
***
بۆ تاریکی شەو کوڵمی چرایە بۆ خەرمانی خەم شەماڵەی بایە
پۆل پۆل خریدار بەگ و گەدایە سەد نمەدپۆشی شێخ و مەلایە
***
قامەتی بەرزی شێوەی چنارە زوڵفی پڕ شەوقی عەینی ڕەشمارە
میسک لە ڕوویا خەجاڵەتبارە نەوەکوو جارێ یەک بە هەزارە
ئاشکرا ئەڵێم نەک بە نیهانی #
بۆ زوڵێخا بوو یۆسفی سانی
کچ بێ یا کوڕ بێ هەردوو ڕۆحانین عالەمی زەوق و ئەهلی نەفسانین
مەخلووق و عەبدی باوک و برا نین مەعلووم بەشەرن خۆ کەر و گا نین
***
نایدەن بە هەرزان یا بە خۆڕایی ئەیخەنە هەڕاج بەناو ئاوایی
زەم و زەمکاری تا فلس و شایی کە ناویان ناوە ڕەسمی شیربایی
***
کە قەراری گرت لەسەر هەر کەسێ هیچ تەفرەی نادەن تەنیا نەفەسێ
ڕەزامەندیی کچ کەس لێی ناپرسێ هەزار هاوار و دادی بە فلسێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).