کپ ناکرێم
Appearance
هەناوی من، ئاخ و دڵم، هەموو گیانم | گشت ئاگرە باش بمناسە من بورکانم |
ئەمڕۆ بە زۆری زۆرداری سەرت گرتووم | زۆر بەختیاری کەوا ئێستا کپت کردووم |
بەڵام گەوجی، زۆر لاژگی ئەی هیچ نەزان | بیرکەرەوە من بورکانم، بورکان، بورکان |
هەموو قینم، تێکڕا تینم ڕقی تۆڵە | ئەیپێچمەوە ئەیانکەمە یەک گرمۆڵە |
ئا لەو کاتەی کە تۆ لە خۆشی و بەختیاریدای | لەو خۆشییەی من کپکردنەوەی تێیدای |
لەو کاتەدا ئەتەقمەوە، چۆن تەقینێ | تۆ و ئەوانەی کە وەکوو تۆن بتۆقێنێ |
ئەیکەم بە یەک پارچە ئاگر هەموو دنیا | نایەڵم بستێک جێت هەبێ کە بژی تیا |
ئەتسووتێنم، ئەتبرژێنم، ئەتمرێنم | تۆڵەی ئەو کردەوە قەڵبانەت لێ ئەستێنم |
هەتاکوو پەند بێ هەتا باس بکرێ | کەس نەتوانێ ئیتر دەمی بورکان بگرێ |
1964/08/04
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|