Jump to content

کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە

From Wikisource
کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە (1955)
by قانع
306825کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە1955قانع
کوڕگەل! کوردستان هەر ئەو باخەیە هەر ئەو کەژ و کێو، هەر ئەو شاخەیە
لە گوڵ و بولبول لە پڵنگ و لە شێر پێ ئەگەیەنێ، ئازا وەک دلێر
یەکێ وەک بابان، یا وەک ئاردەڵان وەکیلی میللەت یانێ کەریم خان
میری لوڕستان، بەگزادەی کەڵوڕ فازیلی کوردی، هەر وەک دانەی دوڕ
سمکۆ و ساداتی نەهریە و شەمزین لە غیرەت ئەوان هەزار ئافەرین
هەرکی و کاڵەمۆ، مامش و زەڕزا موکری و دیبوکری تا کوردی زازا
هۆزی گەورک و بەگزادەی بانە خانانی سەقز لە ئاردەڵانە
لە کۆن و تازە بەگی مەریوان ئاغای کۆماسی، سانی هەورامان
جوانڕۆ و لهۆن، هەتا ئیناخی مەنمی و باجەڵان هۆزی گەڵباخی
ئاغای دزەیی، میری شەقڵاوە جاف و هەمەوەند، خانی شیراوە
شێخ بزەینی و شوان، شێخی تاڵەبان شێخانی ئیرشاد، یانێ کەسنەزان
پیری تەوێڵە و شێخی بیارە با منیش نەڵێم، لە عام دیارە
شێخی بەرزنجە، ساداتی کیرام گشت کێ کوڕی کێ؟ نەوەی نێک نام
میری میراودەل، بەگزادەی پشدەر ئاغایانی کۆ، شێری پڕ هونەر
عەشرەتی بڵباس، هۆزانی ئەڵوەند پارچەی نەوڕۆڵی، لاوانی پەسەند
سوور سوور و گەشکی، سنجەری نەڕان لە ڕۆژی جەنگا، وەک شێر ئەینەڕان
زەنگەنە و شیلانە، کاکەیی و گۆڕان داسنی و فەیلی یا هۆزی سۆران
قەڵەوزی و شێخان، شێخی جەباری تاو گۆزی و مەلکەڕ، شێری دیاری
گەورک و مەنگوڕ، خانی تیلەکۆ هەوشار و سەرپێل تا والی پشت کۆ
میری کرماشان، یانێ ئەمیر کول زەنگەنە و داوەند، عەشیرەتی گل
ئاغای شیوەکەڵ، هۆزی کافرۆش یا میران بەگی و شێخی کۆنەپۆش
لەک و قەراوڵ، چنگی و وەرمزیار یا ئاغای سوورەی تیغی جەوهەردا
ناوداری و یاڵان، غەوارە و باشکی باڵەکی و وەجاخ، سوێسنی و وسینکی
یاجافە ڕەشکە و کەڵوێ و ناوکۆیی بنچینەی کوردان، هۆزی مامۆیی
جەلالی و زەڕار، بێسەری و چوچان گێژ وجەباری، مەنتیقەی بارزان
بەرازی و سووسوو و هۆزی قەڵخانی میری میرە جاف، بەگی شیروانی
تیرە و ڕەگەزی، کوردی کوردستان ئەوەندە نایەنە بەیان
من چیم نووسیوە، هەزاریەک نابێ توولی نادەمێ، ئیتر کۆتابێ
بەڵام لە مێژووی هۆزی کوردەکان کە ناوم ناوە سروەی بەر بەیان
تەواو نووسیومن لە چاپی ئەدەم بە عەولی خوا پێش چاوی ئەخەم


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).