کوڕم گوێ بگرە گەر هوشیار و مەردی
Appearance
کوڕم گوێ بگرە گەر هوشیار و مەردی | بزانە چی ئەڵێم تا سەر بە وردی |
هەتا گەنج و بەهێزی بۆ ژیانت | بڕەنجێنە لەشت بۆ بەرگ و نانت |
بینایەک بێنە دی بۆ حاڵی پیری | دروستی کە بە هوشیاری و بە ژیری |
نەبێ چاوت لە قەسری خان و بەگلەر | کە نەخشاون بە خشت و بەردی مەڕمەڕ |
ئەبێ نەڕوانی بۆ پارەی ئەم و ئەو | بەڵام چاوت بسووڕێ لابەرێ خەو |
بزانە و تێ بگە ئەم قەسر و پارە | بناغەی ڕەنج و زۆر و ئیش و کارە |
ئەمەش فەرموودەیی زاتی خوایە | مەڵێ قسەی هەروا بایی هەوایە |
خوا فەرمووی بەبێ ڕەنج و تەقەللا | بەشەر سەر ناکەوێت ناچێتە باڵا |
کە وا بوو هەوڵە بۆ هەر ئیش و کارێ | نەبینرا بۆ کەسێ فلسێ ببارێ |
بە کۆشینە هەموو نۆشین و پۆشین | لە بوونا جوانە هەر دوو شادی و شین |
بە ڕووسووری ئەژی ئەم ڕێگە بگری | حوڕ و سەربەست ئەبی هەتتاکوو ئەمری |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|