Jump to content

کوشتەی عارەقمان وا لە پێش چاوە

From Wikisource
کوشتەی عارەقمان وا لە پێش چاوە (1950)
by پیرەمێرد
305458کوشتەی عارەقمان وا لە پێش چاوە1950پیرەمێرد
کوشتەی عارەقمان وا لە پێش چاوە ئێواران هیچمان لە بیر نەماوە
ئینسان لە نسیان دروست کراوە چاوی لە پەردەی غەفڵەت پۆشراوە
تا ساتمە نەکا چاو هەڵنابڕێ ئەکەوێتە چاڵ پەلوپۆی ئەبڕێ
تا نەمانبەنە گردەکەی سەیوان چاکە و خراپە نایێتە مەیدان
فۆرمەی وەزیفە کە بوو بە کفن دەست و پێ لە پیاو ئەبێ بە دوژمن
کە «مەڕنەموکە» چاو زەق کاتەوە ئاغایی لە بیر پیاو ئەباتەوە
کە وابێ بۆچ هەر باوی «کەوا» بێ ئەوە «کەوا» بێ کە مەردی تیا بێ
گەردن ئازایی جەژنان ساتێکە نوێژی ئاشتی هەر ڕکاتێکە
بەڵام گوریسی شەڕ و دەعوامان هەتا ڕایکێشی ئەو دێ لە دوامان
ئەمانە وزەی بەر گوێی بێعارە کەس ناڵێ مردن هەیە لەم شارە
ئەگەر هەر بەندێ پەندێکمان باتێ ئێمەیش ئەچینە ڕیزەی وڵاتێ
دەستی یەک ئەگرین بە کرد و کۆشی دەوڵەمەند ئەبین، ئەگەینە خۆشی
ئەگینە ئەزین وا هەڵدەبەزین گوڕەگوڕمانە تا دێینە بەر زین
چلەمان کێشا تا گەینە چلە هەورازمان بڕی گەینە سەر ملە
پێویستە ئینجا بحەسێینەوە شەیتان لە خۆمان دوور بخەینەوە
ئەگەر من چاک بم عالەم بۆم چاکە بەڵام مڕە مڕ شەڕی سەر لاکە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 555 و 155
1939/02/09


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).