کوشتمی ئەشقم نەما بەزەیی پیاما نەهات
Appearance
کوشتمی ئەشقم نەما، بەزەیی پیاما نەهات | نەفرەتی کردم کچێ، بۆ دەوای دەردم بدات |
مایەی سووتانمە، مەرهەمی دڵی زارم | خستمییە بەحری میحنەت، بۆ شیفای دەردم نەهات |
کەمەندی هەر دوو پامە، وا ئەسیری خەراباتم | بە دائیم قوڕ دەپێوم، بەلکو یارم نیگا بکات |
بۆ دڵی لەت لەت کردم، ڕەفیقی چۆڵ و دەشتم؟ | دەرمانی دەردم بکات، لێو لەسەر لێوم بخات |
فڕێی دە با دەرکەوێ، وردە خاڵی دەوری لێوت | ئەگریجەی خاو و زەردت، دەماغم بۆ موعەتتەر کات |
تو خوا شیرین ئاسا، بە ناز منی بێکەس بلاوێنە | بڕێژە خوار ئەشکی خوێنین، بۆ مەزرەعەی جەور و جەفات |
گرفتاری دەردی عەشقم، وەکوو فەرهاد غەرقی خوونم | ئینتیزاری وەسڵی تۆیە مەزڵووم، حَينَ يٲتي وَقت الوَفات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|