کوردە لەمەو لا هۆشێ بێنە سەر
Appearance
کوردە لەمەو لا هۆشێ بێنە سەر | لادە لە بەزمی بێهوودە و سەمەر |
تا ئێستە ئاخر بە جەنگ و بە شەڕ | چی کەوتە دەستت بە غەیری زەرەر؟ |
*** | |
ئەم ڕۆژە ڕۆژی ئەقڵ و زمانە | نەک ڕۆژی شەڕی تیر و کەوانە |
ئەگەر تۆ هیوات بە بەگ و خانە | تۆ ماڵوێران و ئەو سەرگەردانە |
*** | |
ئەگەر ئەترسی لە تورک و عەجەم | لەجیاتی تفەنگ بە نووکی قەڵەم |
هاوار کە بۆخۆت دانیشە بێ خەم | ئاواتی دڵتی بۆ بێنە بەرهەم |
*** | |
ئەوانیش وەک تۆ دەستندەخوارن | لەئاستی خەڵکی کز و هەژارن |
بێ دەست و بێ پێ هەروەکوو مارن | یەک لە لەندەنی ئاغای هەزارن |
*** | |
ئاغای ئەم دنیایە سیانە یا دوو | ئاغایی لە دەس باقی تر دەرچوو |
وەک یەکی لێ دێت هەموو زووبەزوو | بێهودە ئیتر خۆت نەدەی بە شوو |
*** | |
گەر لە هۆزەکەت پیاوی ژیرت بێ | ڕەنگە ئارەزووی دڵ دەسگیرت بێ |
قەڵەم، تفەنگ و تۆپ و تیرت بێ | هەر قەڵەم ئاغا و شێخ و میرت بێ |
*** | |
بانەمان وێران، مەریوان بێ نان | هەورامان نیوەی شێت و سەرگەردان |
خانی پوڵپەرست بۆ خۆشی ژیان | هێنایە بەرهەم دەردی بێ دەرمان |
*** | |
کوردە بە زاتی خوای تاک و تەنیا | ناگەیتە هەوار بە هەرا و هوریا |
بزن بەخێو کەی لە دەشت و سەحرا | چاکترە لە شەڕ بۆ دین و دنیا |
*** | |
خان کە وا هەوڵی ناخۆشی ئەکا | بۆ مەعاشەکەی تێکۆشی ئەکا |
بە ناوی قەومی سڕپۆشی ئەکا | پارەیە شێت و بێهۆشی ئەکا |
*** | |
ئەی بۆ لە پاشا کە خۆی ئەنوێنێ | دێ ئەسووتێنێ گا ئەفڕێنێ |
تۆوی بەدبەختیت بۆ دائەچێنێ | ڕۆحت بەجارێ لە ڕەگ دەردێنێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|