کوردە دەخیلە دەستم بە دامان
Appearance
کوردە دەخیلە دەستم بە دامان | سەماوەرە زەرد بهێنە مەیدان |
ئاگری تیکە با بێتە خرۆش | بە وێنەی دڵی عاشق بێتە جۆش |
زیڕەی سەماوەر بە گوێ ببیسم | بە ئیزنی خوا لە دەرد ناترسم |
نەخۆشی ڕاستە بە دەس خوایە | چایش وەک مەولود دەفعی بەڵایە |
قۆریەی ڕووسی، پیاڵەی ژاپانی | شەکری بەلجیکا، چایی سیلانی |
هەمووی حازر کە لە دیوە خانت | با شادمان بێ ئەهلی دیوانت |
بۆ ئەهلی مەجلیس تێکە پەیا پەی | بە یادی دەوران «کە یا نانی کەی» |
ئەگەر خوداوەند ماڵی داوێتێ | پارەو حەیوان و حاڵی داوێتێ |
بۆ تۆ چا خواردن ئەخلاقی پاکە | نور لەسەر نورە وەک ئیحسان چاکە |
خوای گەورە بۆخۆی بۆی کردووین بەیان | ئەموال و ئەولاد زینەتی دونیان |
مادام وەهایە وەک زەخیرەی ماڵ | شەکرو چای ئەوێ هەرکەس بە پێی حاڵ |
برا ئەزانی شەکرو چا باوە | ئاوماڵت ئەیخوا لەملاو لەولاوە |
ئەگەر میوانێ ڕووی کردە ماڵت | شەکرو چات نەبێ گوی سەگ بە حاڵت |
مەڵێ قەدیمی زەمانی پێشوو | لە ماڵی شێخ و ئاغا چا نەبوو |
یاخود لە باو و باپیرم پرسی | شەکر و چا ئەسڵەن نەبووە باسی |
مەڵێ من نایخۆم نایە بە ماڵما | سیرەتی بابە بۆ من بەجێما |
منیش کاکە گیان تەسدیقی ئەکەم | باوو باپیرت چای نەکردە دەم |
کەی لە زەمانی ئەوان برا گیان | ڕێگای تیجارەت بووە وەک ئەلئان |
بۆی بێنە پێشێ ئەنواعی تەعام | بۆت نەکرد چایی ناگری ئارام |
کێ دێ ئوتوموبیل بە فەردەو بەبار | شەکرو چا بێنێ لەم شار بۆ ئەو شار |
کەی بیستویانە بە شەمەندەفەر | بێتە شارەکان ئەنواعی شەکەر |
پاپۆڕیان کەی دی تیجارەت بکا | بە ناو بەحرا بێ بازاڕت پڕ کا |
سەنعەتی قەدیم کەی ئاوا بووە | سەروەتی ئێستا کەی ئەوسا بووە |
کاکە سەروەتی زەمانی پێشوو | دەوڵەتی ماڵێ: بزنێ یا دوو بوو |
ئەگە خۆ ماڵێ جووتێ گای بوایە | ئەوە مەزن بوو چونکە فەلایە |
ئێستا کام کەس ئەڵێی فەقیرە | ساحێب سەروەت و تەخت و سەریرە |
هەموو ساحێبی پارەو مەعاشن | خاوەنی دەزگا و دیوانی باشن |
هەرکەس بە نەوعێ کەسابەت ئەکا | لەگەڵ سەڵتەنەت شەکرو چا ئەخوا |
خەڵقی قەدیمی کەی لە مەیدانە | «ئەو نانە نانە ئەمڕۆ لە خوانە» |
مەزڵووم ئەگەر تۆ وەکوو ئەوان بی | نامەی ڕەزیلی بۆ خۆت ئەنووسی |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|