Jump to content

کوردە تۆ دینت وەک جاری جاران

From Wikisource
کوردە تۆ دینت وەک جاری جاران (1954)
by قانع
306847کوردە تۆ دینت وەک جاری جاران1954قانع
کوردە تۆ دینت وەک جاری جاران دەم کە قۆریە سوور سوبح و ئێواران
پێت خۆشە گیزەی سەماوەر شەوان گەڕەک بە گەڕەک بڕوا تا کەیوان
هەر چاییت بێ گوێ مەدە بە نان
کەسبی سالێکت چوار پێنج دینارە یا کریێ جووتە یا پارەی دارە
یا عەمەلەی هەرد یا هی ناو شارە دەخیلە مەڵێ چارم ناچارە
مەیدە بە شەکر شێتی ماڵ وێران
کوردە کوڕەکەت کە بێ کەوایە ژنەکەت ڕووتە و ئەڵێی دەعبایە
گەوڕەکەت چۆڵە و بێ گا و مانگایە سوێنت بۆ ئەخۆم کە خەتای چایە
دەک ئاگرت تێ چێ سەر تا بەدامان
شەق لە نان و بەرگ هەڵدە لە پێڵاو خوا نەیژیەنێ مریشکی کوڵاو
ئای چەندە خۆشە دەرەلنگ دڕاو بەڵام بەو شەرتە دەم بکەی زەرداو
لە خوام گەرەکە بیکەی بە سندان
باو باپیرت پیاوی خوا بوون سەد ئەوەندەی تۆ خاوەن دەزگا بوون
دایم خزمەتکار دەستەی گەدا بوون بۆیە وا سەربەرز دین و دنیا بوون
نەبوو لەماڵیان قۆری و شەکردان


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).