Jump to content

کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا

From Wikisource
کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا (1950)
by پیرەمێرد
305361کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا1950پیرەمێرد
کوردی دۆ نەدیو پف لە دۆ ناکا کە تێریشی خوارد ڕوو لە تۆ ناکا
ئەڵێی تۆفانی نووحە هەستاوە باوک ئەولادی ژێر پێی خۆی ناوە
بە خاڵۆ خاڵۆ هات بە لامەوە بوو بە توولەمار دای وەپامەوە
ئەگەر کەڵکی بێ ئەوسا خاڵەیە ئێستا دەور دەوری سوورەداڵەیە
هەندێکمان هەیە ڕەگی خەو ئەگرن تا ئیشیان هەیە لەبەر پیاو ئەمرن
ئەمڕۆ لە لایان ساحێب مەقامی پێت هەڵخلیسکا شێت و نەفامی
سەیر ئەو سەیرەیە ئەمەیش ئەزانین دێین خۆمان لادەین کەچی ناتوانین
ئاخ خۆزگە هێندەی سەخی و جەسوورین چی دەبوو بەدڵ لە یەک ببوورین
ئەو قەومە بەرز و ساحیب مەنزڵن کە لەگەڵ یەکدا ڕاست و یەکدڵن
ئەوەی بە بەشی خۆی ناڕەزایە بە هەوڵی بێ جێ ڕووی لە قەزایە
تیری دۆست لە پێی «ژیان» درابوو زۆراب بە تیغی ڕۆستەم کوژرابوو
بە بەردەباران کورد نەمرد بوو بەگوڵی دۆستی گیانی دەرچوو بوو

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 446


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).