کوردینە وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین
Appearance
کوردینە! وەرن با لە خەیاڵی هونەرا بین | بۆ عیلم و ئەدەب گورج و لە ڕێگەی سەفەرا بین |
بۆ ئەم وەتەنەش هەر لە فیدای ڕۆح و سەرا بین | مەشغووڵی عەمەل، تالیبی ئەخلاق و برا بین |
چەند خۆشە لە خاکی وەتەنا نوور و چرا بین | |
ئەم ڕۆژە وەتەن ناڵەیی بۆ ئێمەیە یاران! | هاواری وەهایە کە بکەین سەبقەتی جاران |
کەمتر نییە ئەولادی لە کەس، شاری لە شاران | ئەمما سەد ئەسەف نایەتە گوێ گریەو و زاران |
تاکەی لە تەوەلای وەتەنی وەک کوچەرا بین | |
مەعلوومە زەمان پیاوی کەر و ئەحمەقی ناوێ | ئەم عەسرە نەفام و هەزەل و سەر ڕەقی ناوێ |
هەمسایە و ئەربابی عیلم ناحەقی ناوێ | ئەقوامی زەکی ڕۆژی خراپ و شەقی ناوێ |
نۆبەی هونەرە با لە غەمی ڕێ گوزەرا بین | |
ئەم عەسرە زەمانێکە تەقەددوم غەمی عامە | هەر وەلوەلەیی عیلمە کە ئوممێدی تەمامە |
جاهیل نییەتی مەلجەئو، پابەند و غولامە | ئەو قەومە کەریمە بەتەمای ئیش و کەرامە |
ئەم دەورە لەبەر چی لە شەری بێ سەمەرا بین | |
ئوممێدی دڵم هەر وەتەن و لاوی وڵاتە | ئەو لاوە کە غایە و ئەمەڵی بەرزیی حەیاتە |
ئەی کوردە وەرە نۆبەیی تەرفیع و نەجاتە | عالەم هەنجوو نجەشغووڵ و لە ئیشا؟ شونجاتە |
ئێمەش لە جەهل دا شەو و ڕۆژ مەست و خەرابین |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|