کوردینە تاکەی ئێمە لە کێوان میسالی دێو
Appearance
کوردینە تاکەی ئێمە لە کێوان میسالی دێو | بێین و بچین و بۆ مە نەبێ قەت خودان و خێو؟ |
خەڵکی هەموو لە باغ و لە شارانە کەیفخۆش | ئێمەش بڵاو و بێسەرە ماوین لە دەشت و کێو |
بۆ ئاسمان دەڕۆن و لە بەحرا دەکەن سەفەر | هەر عەرزە نیشتگاهی مە، سەنعاتە وەرد و شێو |
ڕێی وانە کەهکەشانە و ڕێی ئێمە بەردەڵان | جێی وانە تەخت و بەختە و جێی ئێمە بەرد و چێو |
ڕەشماڵە ماڵ و کەشک و پەنیرە مەتاعی مە | قەسر و سەرایی خەڵکی دییە پڕ لە زێڕ و زێو |
لا هەڵدڕاو و جەرگبڕاو و فڕێدراو | بێ شوێن و بێ نیشان و پەرێشانن و پەشێو |
فیکرێ لە کاری خۆ کەن و بگرین بە حاڵی خۆو | هەر بێ سەری و عەداوەتی خۆتانە دێتە ڕێو |
ژێردەستی و ئیتاعەتی بێگانە تا بەکەی؟ | شەرمە لەبۆ مە هێندە ژیان بێ نیشان و نێو |
مەغبوونی هەر موعامەلە، مەحکوومی هەر کەمێک | شاهان بە مەحوی ئێمە دەبەستن گرێ و گرێو |
گوردانی کوردەکان! بەخودا ڕۆژی غیرەتە | دەست دەینە خەنجەران و پیاوانە بێینە نێو |
هەرکەس کە بیری تۆڵە و جێی بابی خۆی نەبێ | ئەو بێبەشە لە کوردی، دەریکەن نەیێتە دێو |
بۆچمانە ماڵ و سەر کە لەسەر سەروەری نەچێ؟ | کوڕ نابێ قەت بترسێ لە زیندان و دار و چێو |
پێ هەڵگرن بگەینێ، کە شەڕ، بۆمە شایییە | دەست تێکگرن، درەنگە، جحێڵانە بچنە نێو |
چون دوژمنن لەگەڵ یەک و بێ دەرس و مەدرەسەن | ڕاوو دەنێن بەجارێ، لە هەورازێ بۆ نشێو |
ئەو ژینی بەو ڕەزاڵەتە بۆ چیتە چاوەکەم؟ | بپسێین لەڕێی نەجاتی وەتەن با بە نێر و مێو |
سەرچوونی تەخت، ڕۆینی سەر داری پێدەوێ | خۆشیمە بەو شەهادەتی شێخانە نێوبەنێو |
کوان گوردی کوردەکان، کە لە ترسیان دەلەرزی عەرز؟ | کێ بوو لە شام شا بوو، لە میسرێ ببوو خەدێو؟ |
ئازادی، سەربەخۆیی و میریی و گەورەیی | داوای بکەن بە زار و زمان و ددان و لێو |
تا کەی لە باغی خەڵکی بە زیزی و بە ملکەچی | خۆشە لە باغی عێلی چنینی هەنار و سێو |
بۆ وانە هەر چی جوانە لە جێ و دێ و لە ژن، لە ماڵ | هەر شاخ و داخە بۆمە، کوڕی ڕەش، کچی دزێو |
هەر میللەتێ لە لاوە حەقی خۆی بەدەستەوە | کوردە کە سەرهەڵێنێ، دەڵێن بۆتە سەربزێو |
هەرچی دەبێ، بڵا ببێ، حەق هەر دەڵێ حەسەن | نیمە لەڕێی وەتەن غەمی دەرکردن و جنێو |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|