کوردینە ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە
Appearance
کوردینە! ئەوڕۆ ڕۆژی گەپ و کەیف و شادییە | لەو نیعمەتەی کە بۆ مە ستالینە حامییە |
دەستی وەدەس مە داوە، کە چیدی لەدەس نەچین | بانگمان دەکا کە ئێرە، جێگەی ئیتمینانییە |
ئەو میللەتە ڕەشیدە کە یۆڵداشی وای هەبێ | بۆ قەلع و قەمعی هەرچی ئورووپایە، کافییە |
کوردینە! موژدە لێوە، کە چیدی زەلیل نەبن | میر جەعفەریش بە ئەمری وی، بۆ ئێمە هادییە |
ئوستادی وا مەزن دەبێ شاگردی وای هەبێ | تەئسیری دەرس و مەشقی وییە هێندە چاکییە |
جومهووری سۆڤیەتی بەدەنێکە سەلیم و ساغ | مۆسکۆی سەرە، ئەمیری لە باکۆیە چاوییە |
ئەو یەکیەتی و موحەببەتی نێو ئەفسەرانی وان | سوێندی دەخۆی کە پاک برای دایک و بابییە |
بۆ شارەزایی ڕێگەیی حەق ڕەهبەری یەکن | بۆ دەفعی دوژمنی وەتەن هەریەک فیدایییە |
هەر کامەکی دەبینی، دەڵێی چاکیان ئەوە | دوور بن لە چاوەزارێ، ئەوەش بەختی کوردییە |
هەر کەس دەپرسی «کاکە! چلۆنن لە جێگەتان» | خۆشبەخت و شاد و دڵخۆش و مەمنوون و ڕازییە |
وا چاکە بۆ مە هەر چی بڵێن بەقسەیان بکەین | هەرکەس وەدووی ئەوان کەوێ بێشک نەجاتییە |
مەئیووس و زیزە شاعیر و نەوزانی قەدری وی | وەک شێرەکی لە جەنگەڵی قەفقازێ یاغییە |
بەیداغی سوورە ئەوڕۆکە چاوسوور و پشتیوان | کەروێشکە شێر لەکن مە، هەڵۆ وەک مراوییە |
ڕووسوورە هەرکەسێ کە قزڵ ئۆردووە پەنای | بۆ مە ئەوە بەسە کە پەنای دیکەمان نییە |
قوربانی پێشەوایەکی وا بۆ نەبێ حەسەن؟ | ڕەفتاری چاکی وانە بە ئەمر و قسەی وییە |
تەبریکی فەتحی تازە، دۆعای خێری بۆ دەکەم | بۆ ئەو ڕەفیقە گەورە کە وا بۆمە حامییە |
بۆ چی زمانی دایکی لە ئێمە مەنع کرا؟ | ئەو هێندە، زوڵم و زەحمەت و فەرق و جوداییە |
یا دەرکراوی مەوتەنە، یا حەبسی بێ گوناهـ | کوردێکی مەزن و عاقڵ و مەردی حیسابییە |
هەر ماڵە کوردەکی کە دەچووی، دەتدی شیوەنە | ئەوڕۆکە هەر دێیەک کە دەچی سەیر و شایییە |
چەن خۆشە کوردەکان! کە دەبینم بە جلکی خۆو | پشتێند و پێچ و پەستەک و چۆغە و سۆرانییە |
ئەوجارەکەش نەمردم و دیتم بە پڕچەکی | شیر و دەمانچە، خەنجەر و بوڕنووی نیزامییە |
قوربانو بم، وەرن ببنە دۆستی یەکتری | زۆر عەیبە ڕێگری و دزی، کارێکی چا نییە |
خەڵکی دی دڵخۆشن بە جێگە و مەوتەنی خۆیان | بۆ چی ئەمە نەخۆینەوە لەو چۆم و کانییە؟ |
هێندێکی بۆ عەراق و بۆ سمنان و دامەغان | دەستێکی بۆ شیراز، کە جێی شێخی سەعدییە |
دەکرانە دیل و بوونە ئەسیری لەنێو عەجەم | هەورامی، سابڵاغی و ئێلی جەلالییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|