کوردم
Appearance
پێست و گۆشت و ئێسقانەکەم | خوێن و دەماری گیانەکەم |
هۆش و بیر و گشت ئامانجم | لەگەڵ ماوەی ژیانەکەم |
*** | |
ناویان بە کوردی نراوە | یەک ئاواتیان تیا نێژراوە |
ئەویش پەرستنی کوردە | بە بنچینەم سپێراوە |
*** | |
هەتا ئەڵێم ئەوا مردم | بەرەو دوایانەیان بردم |
گشت ئەندامم هاوار ئەکات | لەناو گۆڕیشا هەر کوردم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|