کفنت لە بەرکەی چاترە
Appearance
ڕۆڵە بمری لەم ژیانەی ئێستە تیا هەی چاترە | سەیری سەرگەردانیی گەل کەی، خۆت فیداکەی چاترە |
وا لەسەر پشت بێهەناو و سست و تەمبەڵ لێیکەوی | دەست و پێ هەڵکەی بجووڵێی بۆ هیواکەت چاترە |
نیشتمانت وا وێران بێ، تۆ لە کەیف و نۆشبی | تووشی دەردی بێ دەوابی ئای و وەی کەی چاترە |
گوێت لە دەنگی زرمەیی تۆپ و تفەنگ و بۆمبە بێ | وا لە نەشئەی دەنگی ساز و، نەغمەیی نەی چاترە |
دەربەدەربی، سەر کز و داماو بۆ ڕزگارییی گەل | وا لەوەی زیو و زەڕت بێ، لێرە لێخەی چاترە |
سەربەخۆ بی وو، لە پێش چاوتبێ بەدحاڵیی گەلت | بچیە بەندیخانەوە، گیانت لەوێ دەی چاترە |
سەرفرۆی بێگانە بی، شایی و وەویت بێ، مەست بی | وا لە سێپایەت کرێی کفنت لەبەر کەی چاترە |
ئەی ئەسیری چاک ئەڵێی، کەس گوێ نەدا کەڵکی چییە | سا کە وایە ڕۆژێ زووتر، خۆت بخنکێی چاترە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|