Jump to content

کاکی زاڵم

From Wikisource
کاکی زاڵم (1954)
by قانع
306848کاکی زاڵم1954قانع
زاڵم وەرە بۆ خاتری خنجێری دەبانت بۆ خاتری ئەو بڕنەوە کردووتە لە شانت
ترساوم لە ئەو لوولە دەمانچەی سەری ڕانت بمبەخشە بە سندوقی سەری خۆت و کوڕانت
بەس هەڵمژە خوێناوی سەری کاریگەرانت
ڕەببی کچەکەت هەڵبگرن بۆ پەنی شاران ساقی بێ ژنت، گشت شەوێ بۆ مەجلیسی یاران
خۆت و کوڕەکەت توند بکەنە مەحبەسی شاران تا دەستت نەبێ جاریکێ تۆ هەر وەکوو جاران
یاڕەببی بەمیراتت کەوێ ئاڵف و دانت
مام حاجی ئەتۆش لابە کەشیدەی فڕ و فێڵت تێر نابێ بەهیچ چشتێ یەقین دیدەیی لێڵت
با بەس بێ سەلەم کردنی ناو هۆبە و خێڵت ڕاستکەرەوە فیکری دڵی چەوت و چەوێڵت
لەخوام گەرەکە کۆنە کری گەنجی دووکانت
--------- ---------
من و تۆ هەردوو کوڕی کوردی هەژارین هەردوو وەکوو یەک لارە مل و سەرکز و خوارین
بۆ حوکمم ئەدەی چاوگەیی ئەفساد و خەیانەت
پۆلیس بە فیدای فیشەکەکەی شان و ملت بم هەر خۆم بە فیدای قۆندەرەکە و قاچ و قولت بم
قوربانی زگی برسی و عنوانی زلت بم دەس هەڵگرە لەم زوڵمە نەوا چنگ و ملت بم
ئاهی منی مەزڵووم مەهاوە سەری شانت


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).