کاسەی پڕ لە خوێن
Appearance
دڵ سەبووریت بۆ نییە، ئارام و وێستانت نییە | ڕێگەیی یارت نییە، هیوایی دڵدارت نییە |
هەر وەکو کەو بەندی داوی، یا لەژێر پەنجەی هەڵۆی | مردنت دیوە بەچاوت، ڕێیی ڕزگارت نییە |
تووشی شەهبازێ بووی، توانایی نەزدیکیت نییە | بۆ ئەفرازیشت لە سەودایی ڕوخی چارەت نییە |
بۆچی توند و تەنگ و تاریک و پەشێو و ئاتەشی | ئەی دڵی پڕ دەردی من، یاری شەدەلارت نییە |
بۆ وەکو بۆتەی لە کوورە ئاتەشین و پڕ گڕی | هەڵبەتە تاکی وێرانەی، توڕڕە تاتارت نییە |
چونکە پڕ دەردی لە دەردا، بووی بەکاسەی پڕ لە خوێن | دیارە یاری خۆشەویستی، کوڵمی گوڵنارت نییە |
هۆ ئەسیری چونکە تۆش نوقمی لە دەریایی غەما | دیارە ساقی و موتریب و دەنگی نەی و تارت نییە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|