کاروانی کورد
Appearance
کاروان ئەڕوا بەرەبەیان | مانگەشەو بێ لە ڕووی جیهان |
خرمەی زیخ و چەوی کوێستان | لەژێر پێدا ناگرێ وچان |
پێت خۆشترە لە سەد کەمان | وڵاخ هەموو ئەکەن جۆڵان |
خاڵەی ڕێبوار بەوێنەی شوان | وردەوردە لەدوای کاروان |
بە گاڵۆکێ داربەڕووی جوان | ماوە ئەبڕێ بە لەنگەی شان |
بەخێرایی ئەدا تەکان | تا ئەگاتە ئامانج ئاسان |
ئێستاش کورد وەکوو کاروانە | لەگشت لایەک بێوچانە |
بە دەستی زوڵمی بێگانە | لێی تێک چووە گەل و لانە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|