کاروانی ڕزگاری
Appearance
سەرەتای سەرهەڵدانی شۆڕش بۆ «مام جەلال» و هاوڕێکانی وتراوە
بەئەستەم گوێم لە سازێکە | لە نەغمە و لە ئاوازێکە |
بەرەو ئێرە ڕێ کەوتووە | ملی ڕێگای ورد گرتووە |
وردەوردە دێتە پێشێ | زیاتر سەرنج ڕادەکێشێ |
وا دێتە گوێم کە ئەو دەنگە | ئەو ئاوازە دەنگی زەنگە |
کە هاتە پێش دیم کاروانە | کاروانێکی بارگرانە |
بارگەوبنەی هەڵپێچاوە | تەنگە و پاڵووی گرێ داوە |
کاروانە وان هەموو شەنگن | شێوەی گورجوگۆڵ و مەنگن |
سەرنج لە هەر کامیان ئەدەی | ئازایەتی تیا دی دەکەی |
لێم پرسین بەرەو کوێ ئەچن؟ | وتیان کاکە بەرەو مردن |
بەرەو مردن، چۆن وا ئەڵێن؟! | بۆچی ئێوە کاوانی کوێن؟ |
نەمبیستووە هەتا ئێستا | کەس خۆی بەرەو مردن ببا |
یەکێکیان نوێخەتی دابوو | کلێتەی لاری لەسەر نابوو |
تفەنگێکی لە شاندا بوو | فیشەکدانی لەخۆ دابوو |
پەستەکێکی مەریوانی | ڕانکوچۆغەی هەورامانی |
وەڵامی دا وتی: تێتگەیەنم برا ئەم کاروانە گەورەی کە تۆ | |
کاروانی کوردایەتییە | نەک کاروانی چەرچێتییە |
بەڵکوو ئامانجی مەزنە | گرنگە، نەک مردنە |
بەرەو مەڵبەندی ڕزگاری | تەکان دەیات بە هۆشیاری |
وای داناوە کە هەر کۆسپێ | لە بەردەمدا و لەسەر ڕێ بێ |
تێکڕا پەلاماری بدەین | کۆڵ نادەین تا تەختی دەکەین |
ئێمە کە هاتووینە کاروان | خێزان، ژیان، لاوێتیمان |
گشتیمان ناوەتە لاوە | تا یەکێکمان زیندوو ماوە |
تا کاروان بە مەڵبەند نەگات | نابێ کەسمان وچان بیات |
لاشمان ڕوونە و باش دەزانین | هەتا بە مەڵبەند شاد دەبین |
ڕێگا زۆر سامناک و سەختە | گەشتن بە مەڵبەند دوو بەختە |
بەشی زۆری نەگەیشتووە | بە دڵناکامی مردووە |
بەڵام چونکە لەو ڕێگایە | ژیانمان لا بێبەهایە |
با سەختیش بێ بە باوەڕین | ئەم ڕێگایە هەر دەبڕین |
بژین دەک لە دەورتان گەڕێم | ڕێگەم دەیەن لەگەڵتان بێم |
منیش هاوبەشی کاروان بم | لەگەڵ ئێوە ڕێگە ببڕم |
بەرەو ڕێی ئەو مەڵبەندە | کە ژینی کوردی پێ بەندە |
وەکوو ئێوە خۆم بەخت کەم | لەگەڵتانا کۆسپ کۆسپ تەختی دەکەم |
منیش کوردم، کوردپەرستم | لە خوێن و مێشک و هەستم |
کوردایەتی ئاوێتەیە | قوربانی بێ هەرچیم هەیە |
زەردەخەنەی سەر ڕووی | خۆش و دلاوەر لەسەر ڕووی |
هەموویانا کێشرا | پێیان وتم گشتیان تێکڕا |
فەرموو فەرموو لەگەڵماندا تۆش ڕێکەوە | |
بەڵکوو کاروانی گشت کوردە | کاروانی درشت و وردە |
بەتایبەتی ئەو کوردانە | کە هەمیشە و دڵسۆزانە |
ژیان لەسەر لەپی دەستیانە | کاروانچین و خۆ بە خاوەنی دەزانن |
جا برای کورد تۆش دەتوانی | لەگەڵ ئێمە هاوبەش ببی |
فەرموو برا خۆت گورج کەوە | لەگەڵ ئێمەدا پێکەوە بەڕێکەوە |
ئەڕۆین تێکڕا کاروانە بەین | وچان نایەین هەتا دەگەین |
لەگەڵیانا کە کەوتمە ڕێ | بەڵام چی ڕێگایەک لەبەر ناچێ |
هەموو هەوراز و چیایە | باریکەڕێ و لاپێی تیایە |
ئەوەندەش سەخت، پێچ و دۆڵە | مرۆڤ لە ڕێ خۆی لێ کۆڵە |
لەبەر دڕندەش هەموو ڕێ | ئەبێ دەستت لەسەر پێ بێ |
سەرنجم داوە دەستەیەک | لە پێشەوە جوان یەک بە یەک |
ورد بوومەوە لەسەر ڕێیان | لە ڕۆین و جلوبەرگیان |
زۆر هۆشیار و قارەمان بوون | بە وردبینی بۆ پێش دەچوون |
لەدوای ئەوانەوە کاروان | ملی ڕێی ئەدا بێوچان |
ئەوانە بوون پێشڕەوەکەی پێشەوە | دەمزانی قەت سڵ ناکەنەوە |
لە ڕێی گەیشتنی کاروانا | گوڵی گەنجێتییان دانا |
هەر کەسێکیان بەهەمیشە | لە لایان ببوو بە پیشە |
لەناو کارواندا دەگەڕان | بێ چاوەڕێیی هانیان دەیان |
با ڕێگاکەش وا سەخت بێ | دڵنیا بن دەگەینە جێ |
زۆربوونی ئەو کۆسپانە | کار ناکاتە ئەو گیانانە |
کە وەک پۆڵان ڕێگە دەبڕن | بە ژیانیان گەشتن دەکڕن |
هەموو کاروان ناسیارن | کە پێشڕەوی ڕاستیانن |
هەر بە پێشەوای ئەوان | بە بیر و ئازاییی ئەوان |
کاروانەکەی بەجێ ئەگات | ڕێگای مەڵبەند بزر ناکات |
ڕووبەڕووی دوژمن | من کێم و تۆ ناکات |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|